شەڕ لە قەرەباغ دەستیپێکردەوە



وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، ڕایگەیاند بەمەبەستی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هەیکەلی دەستووریی لە قەرەباغ، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆر کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباغی ئازەربایجان بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو دەستڕێژی گوللەیان لە پێگەکانی سوپای ئازەربایجان کردووە و بەردەوام بوون لە مینڕێژکردنی کێڵگەکان کە ئەمەش زیادبوونی گرژییەکانی لێکەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەرکەوتووە هێزەکانی ئەرمینیا پێگەکانیان بە سەرباز، زرێپۆش، تۆپهاوێژ و ئامێرەکانی دیکە بەهێز کردووە و، یەکەکانیان لە ئاستێکی باڵادا ئامادەی جەنگ کردووە، یەکەی پشتیوانیان پێکهێناوە و، چالاکی هەواڵگرییان دژ بە سوپای ئازەربایجان فراوان کردووە، دووبارە ئەو ناوچانەیان مینڕێژکردووەتەوە کە لە مین پاککراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینانەی لە سەر ڕێگای ئەحمەدبەیلی-فوزولیوشوشا لە پارێزگای هۆجاڤەنت هاووڵاتيیانی مەدەنی و پۆلیس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان ڕاشیگەیاند، بەمەبەستی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هەیکەلی دەستووریی لە قەرەباغ، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆر کردووە و هاتووە: “کەسانی مەدەنی و دامەزراوەکانی ژێرخان ناکرێنە ئامانج، تەنیا ئامانجە سەربازییەکان لەناودەبرێن”.

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ئەوەشیخستەڕوو کە “سەبارەت بەو رێوشوێنانەی لە قەرەباغ پەیڕەودەکرێن زانیاریی دراوە بەفەرماندەیی هێزی ئاشتیپارێزی ڕووسی و ناوەندی چاودێری هاوبەشی تورکی-ڕووسی”.

هیندستان دەبێت بە بەهارات، کامانەن ئەو وڵاتانەی پێشتر ناوی خۆیان گۆڕیوە
پێشت هیندستان دەبێت بە بەهارات، کامانەن ئەو وڵاتانەی پێشتر ناوی خۆیان گۆڕیوە
“ئەگەر دەتەوێت بە ئاشتی بژیت، خۆت بۆ جەنگ ئامادەبکە”.
دواتر “ئەگەر دەتەوێت بە ئاشتی بژیت، خۆت بۆ جەنگ ئامادەبکە”.
ەیوەندیدار