هیندستان دەبێت بە بەهارات، کامانەن ئەو وڵاتانەی پێشتر ناوی خۆیان گۆڕیوە



هەرچەندە ماوەیەک بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام ئەو بانگهێشتنامەی بۆ ئێوارە خوانێک لە لایەن سەرۆکی هیندستان بە ناوی “سەرۆکی بەهارات” بۆ ئەندامانی گروپی ٢٠ ڕەوانەکرا، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

وڵاتێک کە لە مێژوودا ڕەگێکی قووڵی هەیە، لە ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووانی بێ شومار، ئایا دەتوانێت ناوەکەی بگۆڕێت؟

ئەی کامانەن ئەو وڵاتانەی پێشتر بەم دۆخەدا تێپەڕیون؟

 

بەڵێ ئەوە ڕوون بووەتەوە کە چەند وڵاتێک پێش هیندستان هەبوون و ناوێکی نوێیان بۆ خۆیان داناوە یان لە مێژووی خۆیانەوە ناوەکەیان وەریانگرتووە.

 

یەکێک لە نموونە هەرە دیارەکان، سریلانکایە کە وازی لە ناوی سیلۆن هێنا و لەلایەن عەرەبەکانەوە ناوی لێنرا “سارێندیب”، بە هەمان شێوە “بۆرما” کە بوو بە میانمار

 

هەروەها بەنگلادیش کە پێی دەوترا ڕۆژهەڵاتی پاکستان، کۆنگۆش دوای ئەوەی مۆبوتو دەسەڵاتی گرتە دەست، ناوی لێنا زایر، پاشان لە ماوەی دەسەڵاتی کابیلا، ناوی گۆڕا بۆ کۆنگۆ و ئێستاش هەر بەو ناوەیە.

 

با میسریش لەبیر نەکەین، کاتێک سەرۆکی کۆچکردوو جەمال عەبدول ناسر لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، سەرۆک شوکری قوەتلی، لەسەر یەکێتی میسر و سووریا ڕێککەوتن، بڕیاریدا ناوی ئەو وڵاتە نوێیە کۆماری یەکگرتووی عەرەبی بێت، میسری وەک ناو جێهێشت، کە تەمەنی ناوەکەی زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵە.

دوای سێ ساڵ لە سووریا کودەتایەک ڕوویدا و بڕیاریاندا ناوە مێژووییەکەی بگەڕێنێنەوە، پاشان دوای ١٠ ساڵ جەمال عەبدول ناسر گیانی لەدەستدا و سادات هات، ئەویش میسری گەڕاندەوە بۆ سەر ناوەکەی خۆی.

 

هیندستان یان بەهارات؟

بانگهێشتنامەکانی ئێوارەخوان کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا پێشکەش بە ئەندامانی گرووپی ٢٠ کرا، مشتومڕێکی بەرفراوان و شەپۆلێکی ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لە بانگهیشتنامەکاندا دەرکەوت کە لەبری “سەرۆکی هیندستان”، “سەرۆکی بەهارات” وەک پاشناوی سەرۆک هاتووە، ئەمەش ڕەخنەی بەرفراوانی هەندێک لە لایەنە سیاسییە هیندستانی لێکەوتەوە.

 

لە کاتێکدا وێنەی ئەم بانگهێشتنامەیە وەک ئاگر لە سۆشیال میدیادا هەموو لایەکی تەنییەوە “جەنگێکی” توندی گفتوگۆ بەرپا بوو، لە نێوان ئەوانەی پشتڕاستیان دەکردەوە کە ناوی فەرمی هیندستان بووەتە “بەرهارات” و ئەوانەی گاڵتەیان بەو پرسە دەهات.

 

ساڵانێک لەمەوبەر دەسەڵاتداران هەوڵیاندا ناوی وڵاتەکە بگۆڕن بۆ “بەهارات”، چونکە ناوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا، بەڵام دادگای باڵا ئەو داوایەی ڕەتکردەوە.

عێراق: ” تەواوی سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆنترۆڵ دەکەین”
پێشت عێراق: ” تەواوی سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆنترۆڵ دەکەین”
شەڕ لە قەرەباغ دەستیپێکردەوە
دواتر شەڕ لە قەرەباغ دەستیپێکردەوە
ەیوەندیدار