بەهۆی مەترسی هێرشەوە لە دوو قوتابخانەی سنووری هەولێر دەوام راگیرا



لە سنوری پەروەردەی هەولێر بەهۆی مەترسی هێرشەکانی ئێرانەوە دەوام لە دوو خوێندنگا راگیرا.

مامۆستا ئیبراهیم بەڕێوەبەری قوتابخانەی جەژنیكانی تێكەڵاو، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی قوتابیان لەئەگەری ڕوودانی هەر هێرشێك، قوتابخانەی هاوچەرخی بنەڕەتی تێكەڵاو كە لەناو كەمپی كوردانی ڕۆژهەڵاتە بە ئاگاداری پەروەردە تا ڕوژی یەك شەممە بەداخرای دەمێنێتەوە”.

دەشڵێت:”قوتابخانەی جەژنیكانی سەرەتایی تێكەڵاویش كە كەوتۆتە ناو گوندی جەژنیكان بە ئاگاداری پەروەردە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە قوتابیان ئیزن دراون”.

کۆماری ئیسلامی ئێرانی تا رۆژی ١٩ی ئەیلولی دیاریکردبوو بۆئەوەی هێزە چەکدارە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر سنورەکان نەمێننەوە ئەگەر نا سەرجەم ئەو کەمپانە بۆردومان دەکات کە تێیدا نیشتەجێن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەنجامدەری بۆردومانەکەی عەربەتی ئاشکرا کرد
پێشت شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەنجامدەری بۆردومانەکەی عەربەتی ئاشکرا کرد
“دوژمنانمان هەر کات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی کوردستان”
دواتر “دوژمنانمان هەر کات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی کوردستان”
پەیوەندیدار