ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ لەبارەی یەكێك لە ئامێرەكانی هۆشداری دەداتە بەكارهێنەران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ماڵپەڕی (فۆربس)، هەفتەی داهاتوو (ئەپڵ) خۆی ئامادە دەكات تا مۆبایلە نوێیەكەی بخاتە بازاڕەوە، لە هەمان كاتدا هۆشداریی دەداتە بەكارهێنەرانی سەبارەت بە مەترسی یەكێك لە ئامێرەكانی ئێستا.

كۆمپانیا ئەمریكاییەكە لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە”كەموكوڕی و نەنگی لە شاشەی هەندێك لە نمونەكانی ئایفۆن 8دا هەیە”.

ئەپڵ دەڵێت، ئەو نەنگی و كەموكوڕیانە، دەبنە مایەی سەرلەنوێ‌ بەگەڕكەوتنەوەی ناچاوەڕوانكراوی مبیالەكە، یان راوەستانی شاشەكەی، یان لەكاركەوتنی مۆبایلەكە.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بە بوونی ئەو كەموكوڕییە لە رێژەیەكی كەمی ئامێری (ئایفۆن 8)دا دەكات و دەڵێت، هەموو ئەو مۆبایلانەی ئەو كەموكوڕیانەیان تێدایە، لەماوەكانی نێوان ئەیلولی 2017 و ئاداری 2018دا دروستكراون.

وەك ماڵپەڕی ئەپڵ ئاماژەی پێكردووە، ئەو وڵاتانەی ئەو جۆرە مۆبالانەیان بۆ هەناردەكراوە، لە چین و كۆنگ و هیندستان و ماكاو و نیوزلەندا و ولایەتە یەكگرتووەكان پێكدێن.

هەواڵی دڵخۆشكەریش لە ئەپڵەوە ئەوەیە كە شێوازێكی زۆر ئاسان هەیە بۆ دڵنیابوون لە كوالێتی شاشەی مۆبایلەكەت، ئەوەش لەڕێی دابەزاندنی ژمارەی زنجیرەیی تایبەت بە مۆبایلەكەت لە پێگەی (ئەپڵ) تا بزانیت مۆبایلەكەت ئەو كێشەیەی هەیە یاخود نا، لەحاڵەتی بوونی كێشەكە، چاككردنەوە بە بێ‌ بەرانبەر دەبێت.

خزمەتگوزارییەكە رەخساو دەبێت بۆ خاوەنی مۆبایلەكان بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ لە بەرواری یەكەم كڕینەوە، بەڵام ئامێرەكانی iPhone 8 Plus و iPhone X. ناگرێتەوە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

باشترین ٥ بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنەکان فۆتۆشۆپیشی تێدایە!

خەڵک-

بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنە گرنگن هەمیشە لەسەر مۆبایلەکانمان جێگیربن، و ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک ئەپی نایابن کە دەتوانن تاقیان بکەنەوە و دەستکاری وێنەکانتانی پێ بکەن.

بۆ بڕینی پشتی وێنەکان و دانانی وێنەکان لەسەر وێنەیەکی دیکە بە شێوازێکی جوان.

بۆ داگرتنی ئەپی Background Eraser کرتە لێرە بکەن.


بەرنامەیەکی گونجاو و باشە بۆ درووستکردنی باکگراوند بۆ وێنەکانتان بە شێوازێکی جوان و جیاکردنەوەی کەسەکە یاخوود شتەکە لە وێنەی پشتەوەی و دانانی باکگراوند بۆی.

بۆ داگرتنی ئەپی Background Eraser and Remover کرتە لێرە بکەن.


بۆ بڕینی پشتەوەی وێنەی کەسێک یاخوود شتێک و خستنە سەر وێنەیەکی دیکە و تەڵخکردنی پشتەوەی و پێدانی کاریگەری جوان تاوەکوو وێنەکە زیاتر تێکەڵ ببێت.

بۆ داگرتنی ئەپی PhotoLayers〜Superimpose, Eraser کرتە لێرە بکەن.


باشترین ئەپی دەستکاریکردنی وێنەکان لە کۆمپیوتەردا فۆتۆشۆپە بۆ ئەندرۆیدیش بەردەستە و دەتوانن دایبگرن.

بۆ داگرتنی ئەپی Adobe Photoshop Express کرتە لێرە بکەن.


بۆ بڕینی وێنەکان بە شێوازێکی جوان و دانانی لەسەر وێنەی دیکەی دڵخوازی خۆت بە قەڵەمێکی دەستی.

بۆ داگرتنی ئەپی Image Cutter کرتە لێرە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نوێترین زانیارییەکان لەسەر مۆبایلی هواوی P40 Pro ئاشکرا کران

خەڵک-
لە ساڵی نوێدا هواوی هەنگاو دەنێت بۆ ئاشکراکردنی دوو مۆبایلی نوێی یاخوود زنجیرەیەک مۆبایلی P40 و P40 Pro هەروەها بەردەوام زانیاری و دزەپێکراو و پێشبینیکراو بڵاودەکرێنەوە.

پێشبینیدەکرێت مۆبایلەکان خاوەنی شێوەیەکی گەورەی کامێرای دەرپەڕیووبن، و دووگمەکانیشی لای ڕاستەوە بن، و قەبارەی P40 Pro شاشەکەی بە کوالێتی فوول ئیچ دی پڵەس و 2K بێت بە قەبارەی 6.57 ئینج لە جۆری WF AMOLED و HDR.

هەروەها تێکڕای نوێبوونەوەی شاشەی مۆبایلەکە 120 هێرتز دەبێت و دوو کامێرای چەقێنراو لە نێو شاشەکەدا تاوەکوو وێنەکان بە جوانی بچرکێنێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت هەڵگری پڕۆسێسەری کیرین 990 ئێس ئۆ سی بێت بە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت.

باتری مۆبایلەکەش پێشبینی دەکرێت 5500 میلی ئەمپێر بێت لە جۆرێک کە یەکەکانی Li-ion ـە، و بە پشتگیریکردنی بارگاویکەرەوەی خێرای 50 واتی، هەر چی کامێراکەیەتی پێشبینی دەکرێت ٦٤ مێگاپێکسڵ بێت کە هەستەوەرەکەی لەلایەن سامسۆنگەوە پەرە پێدەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆتای هاتنی Windows 10 ی مۆبایلیش ڕاگەیەنرا پاش ویندۆز ٧

خەڵک-

ویندۆز لەسەر مۆبایلەکان بەتەواوی مرد جارێکی دیکە، دوێنێ ڕۆژی کۆتایی بوو بۆ پشتگیری ئەو مۆبایلانەی کار بە ویندۆز ١٠ دەکەن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت وەشانی پاراستنیان پێناگات لەمەودوا و پشتگیری خۆڕاییش نایان گرێتەوە.

تەنها ئەپەکانی ئۆفیس پشتگیرییان بەردەوام دەبێت هەتاوەکوو ١٢ ی ١ ی ساڵی ٢٠٢١ واتە ۆرد و ئێکسڵ و پاوەرپۆینت و وەن نۆت “پاچ” و نوێکارییان پێدەگات.

هەروەها مایکرۆسۆفت ڕێنمایی بەکارهێنەران دەکات بەکارهێنانەکانیان بگوازنەوە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، و ئەپەکانی ئۆفیس لەسەر ئەم مۆبایلانە بەکاربهێنن.

Saying goodbye to Windows 10 Mobile: Microsoft ends support for its mobile OS

جێی ئاماژەیە ویندۆز ١٠ بۆ مۆبایلەکان لە ٢٠١٥ دا وەگەڕخرا، بۆ مۆبایلەکانی Lumia 950, 950 XL و 550 هەروەها نوێکاری دەنێردرا بۆ ژمارەیەکی زۆر لە مۆبایلەکانی مایکرۆسۆفت.

لە پاش سەرنەکەوتنی پڕۆژەکە ئەپستۆری Windows 10 Mobile وادیارە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کارناکات و لەوانەیە هەتاوەکوو کۆتا ڕۆژەکانی پشتگیری بۆ ئەپەکانی ئۆفیس کاربکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان