هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت



بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە پێناوی پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی خۆشەویست لە سنوری پارێزگای سلێمانی ناوچەی پێنجوین و پارێزگای هەولێر، و بەهۆی پابەندنەبوونی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بریارماندا قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ هەرێم دەربکەین،

بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاند، ئێمە لە وزارەتی کشتوکال بڕیارمانداوە، لە ئێستادا بەرێژەیەکی زۆر بەرهەمی جوتیارانمان پێگەیشتوە و پێویستی بە بازاڕکردنە، ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارمانداوە باج بەرز بکەینەوە و لە چوارچێوەی رێککەوتنمان لەگەڵ وەزارەتی زراعەی عێراق بۆ یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی باج بەرز بکەینەوە بۆ پارێزگاریکردن لە بەرهەمی جوتیاران لە نێوان هەردوولا، بەداخەوە هیچ پابەند بونێک نابینین لە لایەن وزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی لەبەر ئەوە بڕیارماندا بە قەدەغە کردنی هاتنی بەرهەم بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە هەموو بازگەو مەرزەکانەوە،

وەزیری کستوکاڵی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، بە مەبەستی پاراستنی مافی جوتیارانمان و بەرهەمی ناوخۆ، ئەو بڕیارەمان بە پێویست زانی، و لەپەیوەندیە کاتمان بەردوام دەبین بۆ چارەسەری خێرای ئەم کێشەیە و پابەند بوون بە ناوەرۆکی رێککەوتنەکان لە نێوان هەردوو لا،

لەماوەکانی پێشوودا هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم و ناوەند، ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ بەرزکردنەوەی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەڵام وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی بێگەرد تاڵەبانیدا دەردەکەوێت، حکومەتی ناوەند پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نییە.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئیدانەی هێرشەکانی کرد
پێت هەڤاڵ ئەبوبەکر ئیدانەی هێرشەکانی کرد
مالكی هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
دوات مالكی هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
پەیوەندیدار