هەڤاڵ ئەبوبەکر ئیدانەی هێرشەکانی کرد



د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی لە عەربەت و بارەگای کەنەکە لە هەولێر،

د.هەڤاڵ دەڵێت: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین؛ کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێرو، هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە ڕابردودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.

د. هەڤاڵ دەشڵێت: هاوخەمیی و پەژارەو پرسەی فەرمیی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.

پارێزگاری سلیمانی راشیگەیاند، داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین ڕێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق بگرن، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادیی و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بهێنن و، خۆیان و وڵاتەکەمان لە هەر ململانێیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوربگرن و شکۆو سەروەریی نیشتمانیی وڵات؛ بپارێزن.

ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی جیادا هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و بارەگای کەنەکە لەهەولێر، بەهۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت نزیکەی 3 کەس کوژراون و سیانی تر برینداربوون، لەبارەگای کەنەکەش کەسێک کوژرا، تائێستاش هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر رووداوەکەی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لەلایەن هێزە فەرمییەی و ئەمنییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

دژەتیرۆر وردەكاری هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئاشكرادەكات
پێشت دژەتیرۆر وردەكاری هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئاشكرادەكات
هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت
دواتر هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت
ەیوەندیدار