یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند



جەزا محەمەد عەلی جێگری سەرۆکی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلیمانی،لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیداڕایگەیاند، بایکۆتی دەوام دەکەن و دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ مامۆستایان و فەرمانبەران کە بایکۆتیان کردووە و تا مووچەکانی سێ مانگیان پی نەدرێت ناچنەوە دەوام.

لەبەیاننامەکەی یەکێتییەکە ئەوەش ڕاگەیەندرا، لە ساڵانی پێشوودا فەرمانبەران و مامۆستایان دروشمێکمان هەبوو کە دەمان وت” سەری بەرز نەوی ناکەین بۆ مووچە”، بەڵام ئێستە پارە هەیە و ئەم دروشمە بۆ ئەم سەردەمە نابێت.

یەکێتی فەرمانبەران ڕاشیگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێت بە یاسایی سزای هیچ فەرمانبەرێک بدات لەوەی بایکۆتی کردووە، چونکە فەرمانبەران زۆرینەیان کرێچین و ناتوانن بژێوی دابین بکەن، هەروەها ئەرکی حکومەتە مووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان دابین بکات.

لەبەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەروو،ئێمە وەک تۆپێکمان لێهاتووە بەدەست حکومەتی عێراق و هەرێمیشەوە ڕۆژانە یاری بە هەست و بژێویمان دەکەن،

هەروەها داواشییان کرد لەئەگەری دابینکنەکردنی مافەکانمان پەنا دەبەینە بەر نەتەوەیەکگرتووەکان و لایەنە جیهانییەکان،

هەروەها ڕایانگەیاند ماوەی 10 ساڵە پلەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاندووە و لەدوای شەڕی داعشەوە ئەم مافەمان زەوت کراوە، حکومەتی هەرێم مانگانە پارەی زۆری بۆ دێتەوە و ناتوانێ مووچە دابین بکات،

پێویستە مووچە پاشەکەوتەکان و ئەوانەی نەدراون بۆمان بگەڕیننەوە، هەروەها پلەبەرزکردنەوە و مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی،

ڕۆژی 13/9 یەکەم ڕۆژی دەستپیکی دەوامی فەرمی ناوەندەکانی خوێندن بوو، بەڵام مامۆستایان بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ ەوە بایکۆتیان راگەیاند و دوابەدوای ئەوانیش تەندروستی بایکۆتی ڕاگەیاند و لە ئێستاسدا زۆرێک لە فەرمانگە و سێکتەرەکانی حکومەت بایکۆتی دەوامیان کردووە، و مەرجی شکاندنی بایکۆتیس پیدانی لایەنی کەم دوو مووچەیە.

“حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات”
پێشت “حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات”
وڵاتێك پێدانی ڤیزەی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم كرد بە 20 دۆلار
دواتر وڵاتێك پێدانی ڤیزەی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم كرد بە 20 دۆلار
ەیوەندیدار