“حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات”



دوابەدوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزیرێكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەم زووانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ڕایگەیاند، ناردنی 700 ملیارەکە بۆ هەرێم سەرکەوتنێکی باشە و حکومەتی هەرێم ئەولەویەتی بۆ دابەشکردنی مووچەیە.

وتیشی، “لە داهاتوویەکی نزیکدا مووچە دابەش دەکرێت”.

خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق لە پشكی یەكێتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ بڕیاریدا ڕه‌وانه‌ی بكات بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی (ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مه).

سەبارەت بە مووچەی مانگەكانی (7 و 8) ڕایگەیاند، دەبێت ڕێككەوتنی نوێ‌ لەگەڵ عێراق بكرێت و كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) حكومەتی هەرێم لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیارەكەی بەغدا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 دەكات، چونكە ئەو پارەیەی بۆی دێت قەرزە و خۆی بڕیار دەدات مووچەی كام مانگەی پێ‌ بدات.

خەڵک، دەقی بڕیارەکەی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیارەکە بڵاودەکاتەوە
پێشت خەڵک، دەقی بڕیارەکەی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیارەکە بڵاودەکاتەوە
یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
دواتر یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار