ئەردۆغان ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرت


ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا هەوڵی جیابوونەوە لە ئەنقەرە دەدات،  هێشتا سوید مەرجەکانی تورکیای بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ جێبەجێنەکردووە”.

سەرۆک کۆماری تورکیا پێش بەڕێکەوتنی بۆ نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە ٧٨ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بۆ بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ناتوانین بڵێین بەڵێ یان نەخێر، بەڵکو ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری پەرلەمانی تورکیا، دەبێت سوید ئەرک‌ و پابەندییەکانی جێبەجێبکات، بەتەنها دەرکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەس نییە، بەڵکو پێویستە جێبەجێبکرێت”.

بەوتەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، “ناردنی تیرۆریستان بۆ ناو خۆپیشاندەران لەژێر سایەی پاراستنی پۆلیسی سویدی، مانای وایە حکومەتی ئەو وڵاتە پابەندییەکانی جێبەجێنەکردووە”.

هاوکات سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، “یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت خۆی لەتورکیا جیابکاتەوە، تورکیا هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکان دەکات ‌و ئەگەر پێویست بکات لە یەکێتیی ئەوروپا جیادەبێتەوە”.

پەرلەمانی ئەوروپا لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی خۆیدا سەبارەت بەو وڵاتە کە هەفتەی ڕابردوو پەسەندکرا، ئاماژەی بە “کەموکوڕییە جدییەکان” لە دامەزراوە دیموکراسیەکانی تورکیادا کرد، ڕەخنەی لە پەرەسەندنی گرژییەکان گرت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕەخنەی لە ڕاپۆرتەکەی پەرلەمانی ئەوروپا گرت و ڕایگەیاند کە ئەو ڕاپۆرتە تۆمەتی بێ بنەمای تێدایە و “ڕوانگەیەکی قووڵ و بێ دیدگا”ی هەیە بەرامبەر بە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکەی بەغدایە
پێشت هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکەی بەغدایە
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری: دەبێت ئەمشەو کورد نزا بکات
دواتر وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری: دەبێت ئەمشەو کورد نزا بکات
پەیوەندیدار