كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندید و هاوپەیمانییەتیی بۆ هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت



ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كاتژمێر ٤ی پاشنیوه‌ڕۆ  ژماره‌ی‌ كاندید، پارت و هاوپه‌یمانییه‌‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند‌، پرۆسه‌ی ڕاكێشانی ژماره‌كان‌ بۆ كاندید، پارت و هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌ هۆتێلی مه‌نسوور ملیلیا له‌ به‌غدای پایتەخت به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتی، پارت، كاندید و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و میدیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوکات جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكردووه‌، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه‌ له ‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراقدا زیاترە لە ٢٧ ملیۆن و ٨ هه‌زار و ٤٧ ده‌نگده‌ر.

بڕیارە ڕۆژی‌ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بەکەرکووکیشەوە بەڕێوەبچێت.

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە
پێشت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە
پێشبڕكێیەكی تایبەت بە بیركاری هزری بۆ زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ لە سلێمانی ڕێکخرا
دواتر پێشبڕكێیەكی تایبەت بە بیركاری هزری بۆ زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ لە سلێمانی ڕێکخرا
ەیوەندیدار