هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە



چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی عێراق و تورکیا دەستیان پێکردوەتەوەو پێشبینی دەکەن مانگی داھاتوو ھەناردەی نەوتی ھەرێم لەرێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.تورکی عەتبی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاندووە، گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جیھانەوە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و ھەموو ڕێککەوتنێک کراوە بۆئەوەی لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەست پێبکاتەوە.

دەشڵێت، بەپێی پێشبینییەکان چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای مانگی داھاتوو  ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جیھانەوە دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیھانەوە جگە لەوەی سوودی بۆ تورکیا و عێراقیش ھەیە، فشار لەسەر بەندەرەکانی پارێزگای بەسرەش کەم دەکاتەوە.

ئەمڕۆ بەهای دۆلار و نرخی زێڕ چەندە؟
پێشت ئەمڕۆ بەهای دۆلار و نرخی زێڕ چەندە؟
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندید و هاوپەیمانییەتیی بۆ هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت
دواتر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندید و هاوپەیمانییەتیی بۆ هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار