پێشبڕكێیەكی تایبەت بە بیركاری هزری بۆ زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ لە سلێمانی ڕێکخرا



پێشبڕكێکە تایبەتە بە تواناکانی زیرەکی مێشکی ئەو منداڵانە لە بواری بیرکاریدا و یەكەمجارە پێشبڕكێیەكی لەو جۆرە لەسەر ئاستی هەرێم ئەنجامدەدرێت منداڵان لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراقدا بەشدارییان کردووە و لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

زۆرینەی منداڵەکان پێشتر ڕاهێنانیان پێ کراوە و بۆ تاقیکردنەوەکە ئامادەکراون کە پێویستە لەماوەی تەنها ١٠ خولەکدا ٢٠٠ پرسیار وەڵام بدەنەوە. یەکێک لە مامۆستاکان ئاماژە بەوەدەکات بەگشتی منداڵانی کورد لەئاستێکی زیرەکی بەرزدان و لەمانگی رابردوودا بەبەردەوامی ڕاهێنانیان کردووە و خۆشیان حەز و خولیایەکی زۆریان هەیە بۆ بابەتەکە.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندید و هاوپەیمانییەتیی بۆ هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت
پێشت كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندید و هاوپەیمانییەتیی بۆ هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆدەبێتەوە
دواتر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار