وەزارەتی بازرگانی عێراق: لە ناوخۆ ئارد بۆ ماڵان بەرهەمدەهێندرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ئاردی خۆماڵی‌ بڵاوکردەوە، دانەوێڵە بەسەر ئاشەکاندا دابەشدەکرێت تاوەکو ئاردی ماڵان بەرهەمبهێنن، کوالێتى ئاردى خۆماڵى لە ئاردی هاوردەکراو باشترە، ئاشەکانی عێراق بە وزەیەکی گەورەی بەرهەمهێنان کاردەکەن.

خالد نەداوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی‌ و پیشەسازیی دانەوێڵەی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاندووە، هەوڵدەدرێت ئارد بۆ ناوخۆی عێراق دابینبکرێت لەو پێناوەشدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی دانەوێڵە بە ئامانجی سەرخستنی پڕۆژەی ئاردی بازرگانی.

خالد نەداوی ئاماژەی بەوەشکردووە: ” بڕیارە دانەوێڵە بەسەر ئاشەکانی عێراقدا دابەشبکرێت، تاکو ئارد بۆ هاوڵاتیان بەرهەمبهێنن، هاوکات ئەو ئاردەی لە عێراق بەرهەمدەهێنرێت کوالیتی لە ئاردی هاوردەکراو زۆر باشترە”.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی‌ و پیشەسازیی دانەوێڵەی عێراق باسی لەوەشکرد، بەسەرپەرشتی ئەوان دانەوێڵە بەسەر ئاشە تایبەتەکاندا دابەشدەکرێت، بۆ ئەوەی ئارد بۆ هاوڵاتیان ‌و خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان دابەشبکەن.

سه‌باره‌ت به‌ئاشەکانی عێراقیش وتی‌: ” ئاشه‌كانى عێراق بەوزەیەکی گەورەی بەرهەمهێنان کاردەکەن، ئەو ئاردەی لە ناوخۆ بەرهەمدەهێندرێت کوالیتی لە ئاردی هاوردەکراو لە وڵاتانی دیکە باشترە، هەر بۆیە بە ئاسانتر لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت و خواستێکی زیاتری لەسەر هەیە”.

هاوکات ٣١٧ ئاشی ناحکومی لە عێراقدا بوونیان هەیە، سەرەتا گەنم وەردەگرن و دواتر بۆ بەرهەمهێنانی ئارد سوودی لێوەردەگرن، حکومەت پشت بەو ئاشانە دەبەستێت بۆ بەرهەمهێنانی ئارد، کە لە بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت .

دادوەرە میهرەبانەکە، نهێنی دادپەروەری ئەوەیە، ئەوە بدەیت بە هەر کەسێک کە شایەنیەتی
پێشت دادوەرە میهرەبانەکە، نهێنی دادپەروەری ئەوەیە، ئەوە بدەیت بە هەر کەسێک کە شایەنیەتی
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا، هێزەکانی ئۆکراینان لەپەلوپۆ خستووە
دواتر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا، هێزەکانی ئۆکراینان لەپەلوپۆ خستووە
ەیوەندیدار