هۆشداری لە ڕوودانی کارەساتێکی گەورە لە سودان دەدرێت



شارەزایەکی میسری هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی زریانێکی هاوشیوەی زریانی دانیاڵ لەشاری درنەی لیبیا لە سودان دەدات کەبەهۆیەوە کارەساتێکی گەورەی دروستکرد و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی گەیاند.

زریانی دانیاڵ لە لیبیا گیانلەدەستدان و بێشەروشوێن بوونی هەزاران کەسی لێکەوتەوە کە مەزەندەدەکرێت ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بگاتە ٢٠ هەزار کەس، هەربەهۆی زریانەکەوە دوو بەنداو لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا هەرەسیان کردووە.

هیشام عەسکەری کە شارەزای جیۆلۆجیا و زانستەکانی زەوییە ڕایدەگەیەنێت، “ئەسیوبیا ٧٤ ملیار مەتر چوارگۆشە ئاوی لە بەنداوی نەهزەدا گلداوەتەوە کە ئەوەش ژمارەیەکی ترسناکە و چاوەڕوان دەکرێت کارەساتێکی گەورەی لێبکەوێتەوە و ژیانی نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی میسر و سودان و ئەسیوبیا بخاتە مەترسییەوە.”

ئەو زانا میسرییە دەپرسێت، “ئەگەر زریانی دەریای ناوەڕاست و لیبیا بوونە هۆی ڕووخانی بەنداوی دێرنە وبەهۆیەوە هەزاران کەس گیاناین لەدەستدا، چی ڕوودەدات ئەگەر بەنداوەکەی ئەسیوبیا بڕوخێت، کە دەبێتە هەڕەشە لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس لە سوودان، لەکاتێکدا چەندین توێأینەوە دەریدەخەن بەنداوی نەهزە سەلامەت نییە و ترسی لەسەرە.”

دەشڵێت، لەچەندین توێژینەوەی زانستیدا بەشداری کردووە و گەیشتوون بەوڕاستییە کە زەوی نزیک لە بەنداوەکە چەندینجار ڕۆچووە و ئەو بەنداوە بەهیچ شیوەیەک سەلامەت نییە و لەهەرکاتێکدا یان لەکاتی ڕوودانی بومەلەرزەدا چاوەڕوانی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لێدەکرێت.

بەعسییەکان لە بەغدا پۆستەر بڵاو دەکەنەوە
پێشت بەعسییەکان لە بەغدا پۆستەر بڵاو دەکەنەوە
عێراق هاوکاری زیانلێکەوتووانی زریانی دانیاڵ لە لیبیا دەکات
دواتر عێراق هاوکاری زیانلێکەوتووانی زریانی دانیاڵ لە لیبیا دەکات
ەیوەندیدار