هەڵەبجە دەبێتە دەستەخوشکی پارێزگایەکی ئیسپانیا



 

بڕیارە لەماوەکانی داهاتوودا رێکارەکانی دەستەخوشکی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای جرینکای ئیسپانیا جێبەجێ بکرێن.

بە مەبەستی دەستەخوشکی نێوان پارێزگاکانی هەڵەبجە و جرنیکا، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، سەردانی پارێزگای جرنیکای کرد و لە لایەن خۆسێ ماریای پارێزگارەوە پێشوازی لێ کرا.

دوای گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا، ئامادەکاری بۆ رێکارەکانی دەستەخوشکی کرا و پارێزگاری هەڵەبجەش لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی جرینکا دەکرێت لە ئیسپانیا.

پارێزگاری جرنیکا، لۆگۆی شارەکەی پێشکەش بە دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا کرد، کە لۆگۆکەی گەڵای دارێکە، سمبولی ئازادی هەرێمەکەیە و لای خۆیەوە نوێنەری حکومەتیش کتێبێکی سەبارەت بە مێژووی شاری هەڵەبجە پێشکەشی ناوبراو کرد.

 

بارزانی و تاڵەبانی دوو پێشنیار بۆ مووچە بە سودانی دەدەن
پێشت بارزانی و تاڵەبانی دوو پێشنیار بۆ مووچە بە سودانی دەدەن
دوو گەشتیار خنكان
دواتر دوو گەشتیار خنكان
ەیوەندیدار