كۆرۆنا نوێیەكە گەیشتە توركیا



وەزیری تەندروستی تورکیا گەیشتنی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنای بە وڵاتەكەی ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، كە 9 كەس پشكنینەكانیان ئەرێنی بوون.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، 9 حاڵەتی تووشبوون بە جۆری “ئیریس”ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا دەستنیشانکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 9 کەسە لە یەک ویلایەتدا نیشتەجێن و لە ئەنجامی بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانی دەرەوەی وڵات تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

وتیشی، “ئەگەری ئەوە هەیە ئەم جۆرە لە تورکیاشدا دەربکەوێت، لەبەر ڕۆشنایی بڵاوبوونەوەی لە وڵاتانی دیکەدا”.

لە ئەنجامی دەرکەوتنی ڤایرۆسێکی نوێی گۆڕاوی کۆرۆنا بە ناوی ئایریس (ناوی خوداوەندێک لە ئەفسانەی یۆنانیدا) لە ماوەی ڕابردوودا، لە هەمان کاتدا پزیشکان ئامۆژگارییان کرد لەسەر پێویستی پەیڕەوکردنی ئەو ڕێکارانەی خۆپارێزی، کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی پێکردووە، لەوانەش بەستنی دەمامک و پاكژكردنەوەی بەردەوامی ڕووکارەکان.

گۆڕاوە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، “ئایریس”، گۆڕاوێکە کە پەیڕەوی لە جۆری ئۆمیکرۆن دەکات و بە “EG.5” ناسراوە، هەروەها لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە وەک ڤایرۆسێکی سەرنجڕاکێش پۆلێن کراوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای لەنێو خەڵکدا ، بەڵام لە جۆرەکانی تر مەترسیدارتر نییە و نابێتە هۆی بارگرانی نەخۆشی لەسەر ئەوانەی تووشبوون.

داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی گەیشتە 12 ملیار دینار
پێشت داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی گەیشتە 12 ملیار دینار
وەزارەتی ناوخۆ: ئامانج لە دووهێندەبوونی غەرامە بۆ کۆکردنەوەی داهات نییە
دواتر وەزارەتی ناوخۆ: ئامانج لە دووهێندەبوونی غەرامە بۆ کۆکردنەوەی داهات نییە
ەیوەندیدار