سودانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە



سودانی جەخت دەکاتەوە لەوەی گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە یاسایی و کارگێڕییەکان بەدوور دەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

نووسینەگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دەستووریی و یاسایی بۆ کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرایەوە.

سودانی دووپاتکردەوە کە پەیڕەوی حکومەتەکەی کارکردنە بەرەوە چەسپاندنی سەقامگیری هەمیشەیی دوور لە ناکۆکییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەت لە مامەڵەکردنی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا جدییە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکان.

سودانی ڕاشیگەیاند، حکومەت کاریکردووە بۆ ئەوەی کێشە یاسایی و کارگێڕییەکان کاریگەرییان لەسەر گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق نەبێت بە هاووڵاتییان هەرێمی کوردستانیشەوە.

جەختیشیکردەوە کە کارکردنی لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبێت.

سۆران عومەر ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکات
پێشت سۆران عومەر ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکات
یاریزانێکی ئەوروپی لە سعودیە موسڵمان بوو
دواتر یاریزانێکی ئەوروپی لە سعودیە موسڵمان بوو
ەیوەندیدار