یاریزانێکی ئەوروپی لە سعودیە موسڵمان بوو



رۆبەرت باوەری ئەڵمانی و یاریزانی یانەی تائی سعودی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.

ڕۆبرت باوەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسوییەتی:

ئەوە منم کە خەریکم لەگەڵ خەزورم ناسڕ و کوڕەکەم عیسا نوێژ دەکەم، بۆ هەموو ئەوانەی کە ئەمڕۆ نامەیان بۆ ناردووم، من لە ڕێگەی هاوژینەکەم و خانەوادەکەی بوومە موسڵمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵانێکی پێچووە و سوپاسی هەمووتان دەکەم کە یارمەتیمدەدەن و هانمدەدەن لە گەشتەکەمدا.

بەرگریکارە تەمەن ٢٨ ساڵەکە لەم هاوینە لە یانەی ترودێنسی بەلجیکییەوە گواسترایەوە بۆ یانەی تائی سعودی.

هاوکات، یاریزانەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستا گرام ئەم وێنانەی بڵاولکردووەتەوە، وەک دەدەکەوێت خەریکی ئەنجامدانی نوێژە و ئایەتێکی قورئانی پیرۆزیشی بڵاوکردووەتەوە.

سودانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە
پێشت سودانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە
کاریگەری قەیرانەکانی هەرێم لەسەر وەبەرهێنان چییە؟
دواتر کاریگەری قەیرانەکانی هەرێم لەسەر وەبەرهێنان چییە؟
ەیوەندیدار