بەغدا زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد



حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کرد و 107 ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد.

غەریب ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەكی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ڕوونیشیکردەوە 680 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لەو پارەیەش 107 ملیار دیناری بۆ گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانكراوە.

لای خۆشیەوە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، لەو 107 ملیار دینارە، 50 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی، 32 ملیار دینار بۆ ھەولێر و 25 ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆکە.

ئەمڕۆش نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکە سەردانی بەغدا دەکات.

تۆمەتبارێك لە سلێمانییەوە ڕادەستی دادگای بابل دەکرێت
پێشت تۆمەتبارێك لە سلێمانییەوە ڕادەستی دادگای بابل دەکرێت
ئەمڕۆ دەنگ لەسەر نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق دەدرێت
دواتر ئەمڕۆ دەنگ لەسەر نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق دەدرێت
ەیوەندیدار