نەخۆشخانەیەكی دیكە لە سلێمانی بایكۆتی ڕاگەیاند



دوابەدوای بڕیاری بایكۆت لەلایەن پزیشكان و سەندیكای كارمەندانی تەندروستییەوە، كارمەندانی نەخۆشخانەی سەنتەری فێركاری ڕاهێنانەوەی منداڵان لە سلێمانی بڕیاری بایكۆتیان دا بەهۆی پێنەدانی مووچەوە.

سەنتەری فێركاری ڕاهێنانەوەی منداڵان لە سلێمانی (چوارباخ) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەداخەوەین، كە لەئێستادا بەهۆی راگەیاندنی بایكۆتی دەوامەوە لەلایەن سەندیكای كارمەندانی تەندروستیەوە ئەویش بەهۆی نەدانی مووچە و مافەكانی كارمەندانمان، دەوام رائەگیرێ لە سەنتەرەكەمان هەتا كاتێكی نادیار.

جەختیشی كردۆتەوە، تەنها ئەو منداڵانەی حالەتی كلەپ فووتیان هەیە واتا (پێ قرژانگ) و پێویستیان بە گەچ هەیە ئەتوانن رۆژی چوار شەممە سەردانی سەنتەر بكەن بۆ گۆرین و دووبارە گەچ تێگرتنەوە ئەویش لەبەرئەوەی ئەو حاڵەتە نابێت بەهیچ شێوەیەك دوابخرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ئاگاداری دایكان و باوكانی منالان ئەكەینەوە كەسەردانی سەنتەرەكەمان دەكەن زۆر بەداخەوەین، كە لەئێستادا بەهۆی راگەیاندنی بایكۆتی دەوامەوە لەلایەن سەندیكای كارمەندانی تەندروستیەوە ئەویش بەهۆی نەدانی موچەو مافەكانی كارمەندانمان ..دەوام رائەگیرێ لە سەنتەرەكەمان هەتا كاتێكی نادیار ..خۆمان ئاگادارتان ئەكەینەوە بەهیواین لەزووترین كاتدا كێشەی موچە چارەسەر بكرێت ..تەنها ئەو منالانەی حالەتی كلەپ فووتیان هەیە واتا (پێ قرژانگ.) و پێویستیان بە گەچ هەیە ئەتوانن رۆژی ٤شەممە سەردانی سەنتەر بكەن بۆ گۆرین و دووبارە گەچ تێگرتنەوە ئەویش لەبەرئەوەی ئەو حالەتە نابێت بەهیچ شێوەیەك دوابخرێت ….ئێمەش وەكو دلسۆزی بۆ كاروپیشەكەمان و خەمخۆری بۆ ئەو منالانە ئەو رۆژە دەوام ئەكەین ….لەگەل داوای لێبوردنمان لە هەمووان ..

پارێزگاری سلێمانی: پاراستنی قەوارەی هەرێم لە حزب و سەرکردە گەورەترە
پێت پارێزگاری سلێمانی: پاراستنی قەوارەی هەرێم لە حزب و سەرکردە گەورەترە
كاتی بارانی پەڵە لە هەرێمی كوردستان دیاریكرا
دوات كاتی بارانی پەڵە لە هەرێمی كوردستان دیاریكرا
پەیوەندیدر