زنجیرەیەک هەورەبروسکە و تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو و سبەی زنجیرەیەک ھەورەبروسکە و تاوە باران ناوچەکانمان دەگرێتەوە و دەشڵێت: پلەكانی دەرما دادەبەزن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێ ئەمشەو و سبەی زنجیرەیەک ھەورەبروسکە و تاوە باران ناوچەکانمان بگرێتەوە و ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ ھەیە لەبەشێکی ناوچەکان لەگەڵ زیادبونی خێرایی با.

ڕاشیگەیاند، ھەورە بروسکەی بەھێزی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ تاوەکاندا تا کاتەکانی مەغریبی سبەی چوار شەممە ناو بەناو و بەپچڕی بەردەوامە ئەم بارودۆخەی ناسەقامگیری کەشوهەوا بە بەرفراوانی و چڕی و سبەی لەسەرتاسەری ناوچەکان پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 تا 3 پلە دادەبەزنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەیە کۆتایی هەفتەش بەزۆری هەینی لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ بۆ مەغریب دووبارە بەهۆی دروست بوونی هەوری ناوخۆیی تاوە بارانی کاتی و کورتخایەن و هەورە بروسکە هەندێ ناوچە و شوێن بگرێتەوە .

لەناو بازاڕی هەڵەبجە تەقەكرا و دوو كەس بریندارن
پێشت لەناو بازاڕی هەڵەبجە تەقەكرا و دوو كەس بریندارن
وڵاتێكی عەرەبی زمانی كوردی پەسەند دەكات و كاركردن پێی ڕادەگەیەنێت
دواتر وڵاتێكی عەرەبی زمانی كوردی پەسەند دەكات و كاركردن پێی ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار