كاتی بارانی پەڵە لە هەرێمی كوردستان دیاریكرا



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی بۆ كاتی بارانی پەڵە دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ١٠ ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌یه‌كه‌م بارانی ئه‌مساڵ داده‌نرێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ نزیك بوونەوەمان بۆ وه‌رزێكی نوێ، كه‌ وه‌رزی پاییزه‌ ورده‌ ورده‌ كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆكان چالاك ده‌بن و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه‌.

ڕاشیگەیاند، به‌پشتیوانی خودای گه‌وره له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ١٠ ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌یه‌كه‌م بارانی ئه‌مساڵ داده‌نرێت.

وتیشی، “له‌نێوان ٢٥ بۆ ٢٩ ی مانگی ١٠ ئه‌گه‌ری بارانی په‌ڵه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریش ڕووبدات له‌سه‌ره‌تای مانگی ١١ بارانی په‌ڵه‌ ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئەوەن، كه له‌مانگی ١٠ ئه‌گه‌ری بارانی په‌ڵه‌ هه‌یه‌”.

جەختیشی كردەوە، یه‌كه‌م باران بارین بە كاریگه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌ و دوو‌ه‌م بارانبارین چالاكی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و دەریای سوور ده‌بێت .

نەخۆشخانەیەكی دیكە لە سلێمانی بایكۆتی ڕاگەیاند
پێشت نەخۆشخانەیەكی دیكە لە سلێمانی بایكۆتی ڕاگەیاند
بانكێك پێدانی سێ‌ جۆر قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
دواتر بانكێك پێدانی سێ‌ جۆر قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار