“پارەی مووچە هەیە و دابەش ناکرێت”



سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندان و بایكۆتی فەرمانبەران بۆ داواكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: پارەی مووچە هەیە و دابەش ناكرێت.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا، بەلام بە پێچەوانەوە لەجیاتی ئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران بە ڕووی خۆش و مەڕاسیمێكی شایستەدا، بەڵكو وەك مەڕاسیمێكی پرسە بینرا.

ڕاشیگەیاند، ڕاوەستانی پەروەردە واتە ڕاوەستانی ژیانە و دەبێتت حكومەتی هەرێم زۆر بە باشی بیر لەوە بكاتەوە، بۆیە برسی كردنی مامۆستایان و مووچەخۆران كارەساتێكی گەورەیە و گەیشتۆتە ئەو ئاستەی تەحەمولی ناكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم سێ‌ مانگە داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا نەكردووە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ‌ لەو داهاتی ناوخۆیە مووچەی مانگێك بدەن و دەشڵێت: “بەپێی ئەو ژمارانەی دەستمان كەوتووە لە ماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی دیوانی چاودێری داراییەوە مانگانە داهاتی ناوخۆ 375 ملیار دینارە، كە دەكرا لانی كەم مووچەی مانگی 7 بدەن”.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت: “بێ‌ باكی حكومەت لە دابەش نەكردنی مووچە بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا كارەساتێكی گەورەیە، چونكە وەك چۆن فەرمانبەران ئەركت داوە بەسەریاندا دەبێت مافەكەشیان پێ‌ بدرێت”.

جەختیشی كردەوە، بەو جۆرە بڕوات ژیان دەوەستێت و دڵنیاین كارەساتی گەورەی لێ‌ دەكەوێتەوە و عەیبەیەكی گەورەشە بۆ حكومەت، كە پڕۆسەی خوێندن وەستاوە و ئەوەش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێتە خاڵێكی ڕەش بە ناوچەوانی هەرێمەوە.

 

لە ناوچەیەك 19 پێشمه‌رگه‌ ته‌ندروستیان تێكده‌چێت و ڕەوانەی نه‌خۆشخانە دەكرێن
پێشت لە ناوچەیەك 19 پێشمه‌رگه‌ ته‌ندروستیان تێكده‌چێت و ڕەوانەی نه‌خۆشخانە دەكرێن
کۆمپانیای هواوی و شاومی گەیشتنە ڕێککەوتن
دواتر کۆمپانیای هواوی و شاومی گەیشتنە ڕێککەوتن
ەیوەندیدار