کۆمپانیای هواوی و شاومی گەیشتنە ڕێککەوتن



ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای تەکنەلۆژیای چینی هواوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی جیهانی لەگەڵ شاومی واژۆکردووە کە ڕێگە بە دەرکردنی مۆڵەتی هاوبەش بۆ مافی خاوەندارێتی دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنەکە تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان دەگرێتەوە، لەنێویاندا تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم، هەروەها کۆتایی بە ناکۆکی نێوان هەردوو کۆمپانیای چینی دەهێنێت سەبارەت بە مافی خاوەندارێتی.

میدیا ناوخۆییەکانی چین لە مانگی ئادار بڵاویانکردەوە، هواوی سکاڵای لەسەر شاومی تۆمارکردووە بەهۆی پێشێلکردنی چوار پاتێنت ” مافی خاوەندارێتی” تۆمارکراو، بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندییان بە تەکنەلۆژیای پەیوەندییە بێ وایەرەکان، وێنەگرتن بە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و تەکنەلۆژیای قفڵکردنی شاشەوە هەیە.

مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥٦٠ ملیۆن دۆلار وەک داهاتی پەیوەست بە مافی خاوەندارێتی وەردەگرێت.

“پارەی مووچە هەیە و دابەش ناکرێت”
پێشت “پارەی مووچە هەیە و دابەش ناکرێت”
سبەینێ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن
دواتر سبەینێ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن
ەیوەندیدار