نێچیرڤان بارزانی: ئەمریکا گلەیی گەورەی لە پارتی و یەکێتی هەیە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە پرسی یەکگرتنەوەی پێشمەرگەدا، ئەمریکا گلەیی گەورەی لە پارتی و یەکێتی هەیە و بڕیارە سەرۆك وەزیرانی هەرێم و جێگرەکەشی بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان سەردانی بەغدا بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی جێبەجێکردووە و بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵەی کردووە.

وتیشی: دەبێت بە زوویی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و نابیت مووچە تێکەڵی هیچ بابەتێکی دیکە بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەمنزیکانە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ جێگرەکەی و وەزیری دارایی سەردانی بەغدا دەکەن.

سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاند دەبێت هەموو هەوڵێك بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدرێت، چونکە هەرێم جگە لە مووچە چەند کێشەیەکی گرنگی دیکەی وەك ماددەی 140 و ڕێککەوتنی شەنگالی هەیە و دەبێت جێبەجێبکرێن.

ئاماژەشیدا بەوەی یەکێك لەو گرفتە سەرەکییانەی پێویستە یەکلا بکرێنەوە پەیوەندی بە سیستمی حکومڕانی عێراقەوە هەیە کە فیدراڵییە یان مەرکەزیی، چونکە ئەو مامەڵەیەی ئێستا بەغدا دەیکا فیدراڵی نییە.

ئاشکراشیکر ئەمریکا ڕۆڵی یارمەتیدەر دەبینێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی باسی لە سستی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند، ئەمریکا لەو بارەیەوە گلەیی گەورەی لە پارتی و یەکێتی هەیە.

سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێرانیش، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان بەغدا و تاراندا هەیە و هەرێمی کوردستانیش وەك بەشێك لە عێراق پێوەی پابەندە.

جەختیشیکردەوە لەوەی نایانەویت هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ، نە بۆ ئیران و نە بۆ تورکیا.

هیواشی خواست ئەو بابەتە هیچ کێشەیەکی ئەمنی و سەربازیی لێنەکەوێتەوە و وتیشی: باوەڕناکەم هیچ بیانوویەك هەبێت و ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی.

تادێت سنووری بایکۆت فراوانتر دەبێت
پێشت تادێت سنووری بایکۆت فراوانتر دەبێت
خەڵک: دەقی نامەکەی بارزانی بۆ جۆبایدن بڵاو دەکاتەوە
دواتر خەڵک: دەقی نامەکەی بارزانی بۆ جۆبایدن بڵاو دەکاتەوە
ەیوەندیدار