خەڵک: دەقی نامەکەی بارزانی بۆ جۆبایدن بڵاو دەکاتەوە



لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەمریکا مەسرور بارزانی هۆشداری دەدات لە داڕمانی هەرێمی کوردستان هەرەسهێنانی قەوارەکە و داوای نێوەندگیری و بەهاناوە هاتنی ئەمریکا دەکات.

بەهۆی درێژبوونەوەی ماوەی گرژییەکانی نێوانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە ئەمریکا دەکات دەستتێوەردان لە کێشەکانی نێوانیان بکات و هەوڵی چارەسەرکردنیان بدات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بەتایبەت داوای لە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە دەستوەردان لە کێشە و قەیرانە ماوەدرێژ و قوڵەکانی نێونیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە بەغدا بکات و ڕایگەیاندووە ترسی لەوەهەیە ئەگەر قەیران و گرفتەکان چارەسەر نەکرێن ئەوا ڕەنگە قەوارەی هەرێمی کوردستان بڕوخێت و بوونی نەمێنێت.

لە نامەیەکدا کە مێژووەکەی بۆ ٣ی ئەیلول دەگەڕێتەوە و بەگوێرەی پێگەی ئەلمۆنیتۆر ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمریکا جۆبایدن کراوە و یەکشەممەی ڕابردوو گەیەندراوەتە کۆشکی سپی مەسرور بارزانی نوسیویەتی، ” لەکاتی نووسینی ئەم نامەیەدا ئێمە لەقۆناغێکی مێژووی هەستیارداین، گرفتێکمان تووشبووە دەترسم لەوەی لەپێناو سەرکەوتن بەسەریدا ڕووبەڕووی زۆر ناڕەحەتی ببینەوە، ئێمە لەڕووی ئابووریی و سیاسییەوە خوێنمان لێ دەتکێت. بۆ یەکەم جار لە ماوەی سەرۆکایەتیمدا وەک سەرۆک وەزیرانی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەترێمی کوردستان، نیگەرانییەکی زۆرم هەیە کە ئەم هەڵمەتە ناڕەوایە دژی ئێمە لەوانەیە ببێتە هۆی داڕمانی هەرێمەکەمان کە لەلایەن ئەمریکاوە لەساڵی ٢٠٠٣وە پشتگیری دەکرێت.

دەشڵێت، “ئێمە بڕوامان وایە حکومەتی ئەمریکا و کابینەکەی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لە گەڵ بەغدا بۆئەوەی کۆتایی بەتەنگژە و گرژییەکان بهێنێت. نووسەر دەڵێت، “بارزانی مەبەستی ئەوەیە کێشەکان چارەسەر بکرێن بەرلەوەی توندوتیژی تێبکەوێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەتا ئێستا کۆشکی سپی هیچ وەڵامێکی نامەکەی مەسرور بارزانی نەداوەتەوە. لەم ساڵانەی دواییدا بۆچوونەکانی حکومەتی ناوەندی دەربارەی هەرێم گۆڕا کە حکومەتی هەرێم لەساڵی ٢٠١٤وە بەشێوەیەکی نایاسایی ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت دەیفرۆشێت، لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی سەبارەت بەڕێککەوتنی نێوانیان لەگەڵ بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت بۆ بایدن دەنوسێت، “بەداخەوە پێتان ڕادەگەیەنم کە ئەوان پێچەوانەیان کردووە خواستی باشمان بۆ ڕازیبوونمان سەبارەت بە بەبازاڕکردنی نەوت لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە لەبەرامبەر بەشەبودجە بەشێوەی دادپەروەرانە لە بودجەی فیدراڵیدا بە ئاشکرا لە دەست داوە.”

هاوکات، ئاسۆ حاجی جێگری وتەبێژی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لەبارەی نامەکەی مەسرور بارزانییەوە ڕایگەیاند، “هەرگیز نامەیەک لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە بەو ناوەڕۆکە ئاڕاستەی هیچ سەرۆک و لایەنێک نەکراوە، بەڵکو ئەوە بابەتێکی هەڵبەستراوی پێشەکی پارەدراوە و لەئایندەیەکی نزیکدا ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن”.

نێچیرڤان بارزانی: ئەمریکا گلەیی گەورەی لە پارتی و یەکێتی هەیە
پێشت نێچیرڤان بارزانی: ئەمریکا گلەیی گەورەی لە پارتی و یەکێتی هەیە
سێ ساختەکار دەستگیركران
دواتر سێ ساختەکار دەستگیركران
ەیوەندیدار