لەنەشتەرگەرییەکدا تاکێک گوارە لە گەدەی منداڵێک دەرهێنرا



ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەنەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا کە لە نەخۆشخانەی مەرجانی فێرکاری پارێزگای بابل ئەنجامدراوە توانراوە تاکێک گوارە لە گەدەی منداڵێکدا دەربهێنرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەکراوە، تیمێکی پزیشکی تایبەتموند لە ناوەندی تەندروستی شەهید ماجد جبوری بۆ نەخۆشییەکانی گەدە و جگەر لە نەخۆشخانەی مەرجانی فێرکاری کە سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بابلە بە سەرۆکایەتی عەلی موجان و لەڕێگەی کردنە ژوورەوەی نازورەوە تاکێک گوارە لە گەدەی مانداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نۆ مانگدا دەربهێنن.

سەرۆکی تیمە پزیشکییەکە ئاماژەی باسی لەوەکردووە، نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و دۆخی تەندروستی منداڵەکە باشە کە ئەوەش بە هەوڵی کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە هاتووەتەدی.

بانكی ناوەندی بڕیاریدا و بەهای دۆلار شكا
پێشت بانكی ناوەندی بڕیاریدا و بەهای دۆلار شكا
لیژنەی دارایی نوێنەران میوانداری وەزیرانی نەوت و سامانە سروشتییەکان دەکات
دواتر لیژنەی دارایی نوێنەران میوانداری وەزیرانی نەوت و سامانە سروشتییەکان دەکات
ەیوەندیدار