لیژنەی دارایی نوێنەران میوانداری وەزیرانی نەوت و سامانە سروشتییەکان دەکات



لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو ناکۆکییانەی سەبارەت بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دروست بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند، لیژنەکەیان میوانداری شاندی دانوستانکاری حکومەتی کرد لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وتی: ئەوەش هەنگاوی یەکەمی ئەو ئەرکەیە کە ئەنجومەنی نوێنەران پێی سپاردوون بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو سەبارەت بە کێشەی دارایی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ئاماژەشیدا بەوەی هەوڵ دەدەن ڕێگەچارەیەك بۆ کێشەکە بدۆزنەوە کە لەگەڵ دەستوور و یاسای بودجەدا یەکبگرێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا میوانداری هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکان.

عەتوانی ئەوەشی خستەڕوو کە لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێك سەبارەت بە هۆکاری بڕینی پارە لە هەرێمی کوردستان پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن و ڕێگەچارەش بۆ زامنکردنی مافی هاووڵاتییانی کوردستان دەخەنەڕوو.

لەنەشتەرگەرییەکدا تاکێک گوارە لە گەدەی منداڵێک دەرهێنرا
پێشت لەنەشتەرگەرییەکدا تاکێک گوارە لە گەدەی منداڵێک دەرهێنرا
بکوژی سێ کەسەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا
دواتر بکوژی سێ کەسەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا
ەیوەندیدار