مەسعود حەیدەر زانیاری نوێ دەربارەی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات



بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوە دەکات هۆکاریی دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە وەزارەتی داراییەوە زانیاری تەواو بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران نەدراوە و ڕاڤەی هەڵەش بۆ یاسای بودجە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێر دەربارەی کێشەی بودجە و مووچەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، زانیاری تەواو نەدراوە بە سەرۆك وەزیران و چۆنیتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

ئەوەشی خستەڕوو کە وەزیری دارایی و بەشی ژمێریاری وەزارەتەکە شرۆڤەی هەڵەیان بۆ دەستەواژەی خەرجی فیعلی کردووە کە لە یاساکەدا هاتووە.

مەسعود حەیدەر وتیشی: وەك بریکاری وەزیری دارایی هەوڵی چارەسەرکردنم داوە، چونکە ناحەقی گەورە بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و دەربارەی ئەو بابەتەش نووسراو بۆ سەرۆك وەزیران دەکەم.

بە پێویستیشیزانی کە حکومەتی عێراق و وەزیری دارایی بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن و داوای کرد قوتی خەڵک نەکرێتە بەشێك لە ململانێ سیاسییەکان و کارت بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان.

مەسعود حەیدەر ئەوەشی خستەڕوو کە تا مانگی شەش کۆی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج ترلیۆن دینار بووە.

بەهۆی بەرواری جوانەوە منداڵی نەبەکام زیادی کردووە
پێشت بەهۆی بەرواری جوانەوە منداڵی نەبەکام زیادی کردووە
شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
دواتر شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
ەیوەندیدار