کۆشکی باکینگهام وێنەیەکی دەگمەنی شاژن ئەلیزابێس بڵاودەکاتەوە



کۆشکی باکینگهام وێنەیەکی دەگمەنی شاژن ئەلیزابێسی دووەمی لە یەکەم ساڵیادی کۆچی دواییدا بڵاوکردەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوینەی خۆی لە قەڵای بالمۆرال.

ئەکاونتی فەرمی کۆشکی شاهانەی باکینگهام لە ماڵپەڕی-X “تویتەری پێشتر”  وێنەکەی هاوپێچ کردووە، لەگەڵ وتەکانی “شا چارڵی سێیەم”ی کوڕی شاژن ئەلیزابێسی دووەم، کە لە یەکەم ساڵیادی کۆچی دوایی دایکیدا بڵاویکردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە: “سوپاسگوزارم بۆ ئەو خۆشەویستی و پشتگیرییەی کە بەسەر من و هاوسەرەکەمدا باراندت.”

بەگوێرەی ڕاپۆرتە شاهانەیەکان، وێنە دەگمەنەکەی شاژنی کۆچکردوو لەلایەن نووسەر و نیگارکێش و فۆتۆگرافەری بەناوبانگی بەریتانی سیسیل پیوتنەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٨ گیراوە، کاتێک تەمەنی چل و دوو ساڵ بووە.

شاژنی کۆچکردوو لە وێنەکەدا بە جلوبەرگی تەواو شاهانەیی دەرکەوتووە.

 

دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا
پێشت دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا
سودانی: پابەندین بە یاسای بەشەبودجەی هەرێم
دواتر سودانی: پابەندین بە یاسای بەشەبودجەی هەرێم
ەیوەندیدار