دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا



دادگای فیدراڵی عێراق ئەو داوایەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە نادەستوورییبوونی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێشکەشی کرابوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەیەکی تایبەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە کە تێیدا سکاڵا لەسەر سەرۆك وەزیران هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تۆمار کرابوو.

لە سکاڵاکەدا هاتووە کە لە 2015-ەوە بە بڕیارێكی نادەستووری بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دادگای فیدراڵی بڕیاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکەی دا و ڕایگەیاند، ئو بابەتە لە تایبەتمەندیی دادگای فیدراڵی نییە.

دابەشكردنی مووچە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
پێشت دابەشكردنی مووچە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
کۆشکی باکینگهام وێنەیەکی دەگمەنی شاژن ئەلیزابێس بڵاودەکاتەوە
دواتر کۆشکی باکینگهام وێنەیەکی دەگمەنی شاژن ئەلیزابێس بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار