وڵاتانی عەرەبی لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم هاتەدەنگ



 

ڕێکخراوی ئەمیندارانی عەرەب بۆ پەروەردە لەسەر دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم نامەیەک ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكات و ڕایدەگەیەنێت، دۆخی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان خراپە.

جەمال حوسامی، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمیندارانی عەرەب بۆ پەروەردە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی یەكێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، دۆخی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان خراپە، هەربۆیە نامەیەکیان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، تاوەکو شایستە داراییەکان و مووچەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

ڕاشیگەیاند، لە دۆخی مامۆستایانمان لەهەرێمی کوردستان پرسی، دۆخیان خراپە، بۆیە هیوادارین سودانی ڕەزامەندی بدات لەسەر خەرجکردنی شاسیتە داراییەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، “پەروەدە و فێرکردن پەیامن و مامۆستا پەیامبەر، بەڵام ئەگەر مامۆستا ژیانێکی شەرەفمەندانەی بۆ دابین نەکرێت پەیامەکە ناگات، داوادەکەین حکومەتی عێراق مووچەی مامۆستایانی هەرێم دابین بکات، کە ماوەی دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە”.

ماوەی 10 ڕۆژ بەسەر مانگی ئەیلولدا تێدەپەڕێت، بەلام تا ئێستتا فەرمانبەران و مامۆستایان و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 7 و 8یان وەرنەگرتووە و دۆخی مووچەخۆران تادێت خراپتر دەبێتت و هەریەكە لە هەرێم و عێراق یەكتر تۆمەتبار دەكەن بە پابەند نەبوون بە بڕگەكانی یاسای بودجە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە گرووپی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی ئەمڕۆ پەیامی بایكۆتیان ڕاگەیاند و جەختیان كردەوە، تاوەكو تەواوی مافە داراییەكانیان وەرنەگرن دەرگای هۆڵەكانی خوێندن ناكەنەوە.

 

وەزیری پەروەردە هەڵوێستی لەسەر بایكۆت و كاتی دەوام ڕاگەیاند
پێشت وەزیری پەروەردە هەڵوێستی لەسەر بایكۆت و كاتی دەوام ڕاگەیاند
وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا دەبرێنە پەرلەمان
دواتر وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا دەبرێنە پەرلەمان
ەیوەندیدار