مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ بایكۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند



به‌هۆی‌ دابه‌شنه‌كردنی‌ مووچه‌ی مانگەكانی (7 و 8)، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ بڕیاریاندا بایكۆتی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ كراوه‌ ڕابگەیەنن و دەڵێن: “ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن به‌ بایكۆت ده‌ست پێ‌ دەكەین”.

گرووپی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، لەئەمرۆوە بایکۆتی دەوام و ناوەندەکانی خوێندن دەکەین و داواکاریشین سەرجەم مووچەخۆران لەگەڵمان بن و بایکۆت بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی گرووپی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی هاتووە، “داوا لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین لەڕۆژی 13ى مانگەوە بایکۆتی گشتی ڕابگەیەنن، تاوەکو مووچەکانیان پێ نەدرێت نەچنەوە دەوام و ئێمەش ناوەندەکانی خوێندن ناکەینەوە”.

جەختیشیان کردەوە،ئەم قۆناغە چەقبەستووە کۆکراوەی 20 ساڵی شکستی ڕابردووە، چارەسەری ئەم دۆخەش پێویستی بە کردەوە و پشتیوانی تەواوی هاووڵاتیانی کوردستانە و داواکارین پشتیوانیمان بکەن و دەشڵێن: “دەرگا ناکەینەوە و بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنین”.

مامۆستایانی ناڕازیی داوا لەسەرجەم مووچەخۆرانیش دەکات لە سبەینێوە ڕۆژی یەک شەممە، بایکۆتی دەوام و فەرمانگەکان بکەن بۆ پشتگیریکردن لەم ناڕەزایەتییە و بەدەستهێنانی مافەکانمان.

داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی خۆی لە چارەسەرکردنی مووچەی مامۆستایان و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراندنیان، هەروەها ڕێکخستنەوەی تەواوی مووچەکانیان لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی تر و دابەشکردنی لەکاتی خۆیدا.

مووچەخۆرانی هەرێم وا بۆ نزیکەی دوو مانگ و 10 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و وا چاوەکانیش لەسەر مامۆستا زیادیکردووە بۆ دەستکردن بەبایکۆت، بەڵکو لەو ڕێگەیەوە مافەکانیان بەدەستبهێنن.

وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا دەبرێنە پەرلەمان
پێشت وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا دەبرێنە پەرلەمان
یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر بایكۆت ڕاگەیاند
دواتر یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر بایكۆت ڕاگەیاند
پەیوەندیدار