هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت لە مەککە



کەشناسیی سعودیە رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا با و بارانێکی زۆر شاری مەککە دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

دەستەی کەشناسی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،”ئاستی مەترسییەکان لە شاری مەککە بۆ رەنگی سوور بەرزکراوەتەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز و هەڵکرنی رەشەبا لە ناوچەکەدا کە چاوەڕێ دەکرێت لافاو لە هەندێک شوێن دروستببێت”.

دەستەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:”خۆتان بەدووربگرن لەو شوێنانەی ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە”.

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان بارانبارین لە بەیانی رۆژی شەممەوە دەستپێدەکات و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاند
پێشت بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاند
هۆشیار زێباری: سەرۆککۆمار لەکوێیە؟
دواتر هۆشیار زێباری: سەرۆککۆمار لەکوێیە؟
ەیوەندیدار