پێشبینی دەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بگاتە ١٠٧ دۆلار



بانکی گۆڵدمان ساکس بۆ توێژینەوە لە ماددە بنەڕەتییەکان ڕایگەیاند، بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوە و نەخستنەبازاڕی نەوتی زیاتر لەلایەن هەریەکە لە سعودیە و ڕوسیاوە چاوەڕوان دەکرێت نرخی خاوە بەرببێتەوە و نرخی یەک بەرمیل لەساڵی ٢٠٢٤دا بگاتە ١٠٧ دۆلار.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هەردوو وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت (سعودییە و ڕوسیا) درێژکرنەوەی ڕێککوتنی خستنەبازاڕی بڕێکی کەمتر لە نەوتیان هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ درێژکردەوە و ئەوەش نرخی هەربەرمیلێک نەوتی خاوەی بۆ زیاتر لە ٩٠ دۆلار بەرزببێتەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٠.٩٧ دۆلار.

بەپێی ڕێککەتنەکە سعودییە ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل کەمتر و ڕوسیاش ٣٠٠ هەزار بەرمیل کەمتر هەناردەی بازاڕەکانی نەوتی جیهان دەکەن. کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک پلەس بۆ بەرهەمهێنانی نەوت بڕیاری لەسەردرا کە هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوامبێت.

بانکی گۆڵدمان ساکس پێیوایە لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بگاتە ٨٦ دۆلار و کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک پلەسەوە کە لە ڕۆژێکدا دەگاتە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و لەمانگی نیساندا ڕیککەتنی لەسەر کراوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوە بۆ ١٠٧ دۆلار بەرز بکاتەوە کە هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

ئەردۆغان دەیەوێت قەرەبوو بە عێراق نەدات
پێشت ئەردۆغان دەیەوێت قەرەبوو بە عێراق نەدات
مەحمود عوسمان: بە هۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتییەوە ئایندەی هەرێمی کوردستان باش نابینم
دواتر مەحمود عوسمان: بە هۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتییەوە ئایندەی هەرێمی کوردستان باش نابینم
ەیوەندیدار