کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار



لەمڕۆوە کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە بەشێکی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەکەوێتەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کە قۆناغی تاقیکردنەوەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کۆتایی هاتووە و لەمڕۆوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن.

ڕوونیشیکردەوە کامێراکە لەسەر شەقامی 120 مەتری خێرا لەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکوک و شەقامی موسڵ خراوەتە کار بۆ تۆمارکردنی سزای سەرپێچی تیژڕۆیی.

هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، بۆ پاراستنی خۆتان و ئازیزانیان و بۆ تووشنەبوون بە سزای دارایی تکایە بەو خێراییە بڕۆن کە دیاریکراوە.

نزیکەی دوو هەزار گەشت لە فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەنجامدراوە
پێشت نزیکەی دوو هەزار گەشت لە فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەنجامدراوە
نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار
دواتر نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار
ەیوەندیدار