نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار



نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بە جۆرێك لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە هەڵکشانی لەوجۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 90 دۆلار و 40 سەنت، ئەمەش یەکەمجارە لە دوای مانگی تشرینی دووەمی 2022-ەوە بەرزبوونەوەی لەو جۆرە بەخۆوە ببینێت.

هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە نزیکەی 87 دۆلار.

ئەم هەڵکشانەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات کە سعودیە و ڕووسیا بڕیاریاندا تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

 

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار
پێشت کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار
ڤاگنەر بە تیرۆریست دەناسێندرێت
دواتر ڤاگنەر بە تیرۆریست دەناسێندرێت
ەیوەندیدار