ڤاگنەر بە تیرۆریست دەناسێندرێت



میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، سویلا براڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پرۆژەیاسایەکی پێشکەشکردووە بۆ بە تیرۆرست ناساندنی گروپی ڤاگنەر هاوشێوەی داعش و قاعیدە لە روسییا.

بڕیارە گروپی ڤاگنەر لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە وەک گروپێکی تیرۆریستی قەدەغە بکرێت، واتە ئەندامبوون یان پشتگیریکردنی ڕێکخراوەکە نایاسایی دەبێت، لە ئەگەری دەستگیرکردنی ئەندامەکانی بە پێی یاسای تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژەی بە تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی گروپی ڤاگنەر کردووە: ” ڤاگنەر توندوتیژ و وێرانکەر بووە…  ئامرازێکی سەربازی ڕووسیای ڤلادیمێر پوتین بووە، کارەکانی لە ئۆکرانیا و ئەفریقا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی”.

ڤاگنەر، گرووپێکی سەربازی رووسیە کە پێشتر لەلایەن پریگۆژینەوە دامەزراوە و خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانی کرملینی کردووە، لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، یارمەتی سوپای رووسیای دەدا.

پریگۆژین کە لە ساڵی ٢٠١٤ ئەو گرووپەی دامەزراندووە، لە ٢٣ی ئاب لەگەڵ کەسایەتییەکانی دیکەی ڤاگنەر لە ڕووداوێکی گوماناوی فڕۆکەدا گیانی لەدەستدا و لە شاری سانت پترسبۆرگ بە خاک سپێردرا.

لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەربازانی ڤاگنەر مینیان لە دەوروبەری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا چاندووە.

یاسای تیرۆر ساڵی ٢٠٠٠ دەسەڵات دەدات بە وەزیری ناوخۆ کە ڕێکخراوێک قەدەغە بکات ئەگەر پێیان وایە ڕێکخراوەکە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە پەرلەمانتارانی وڵاتەکە فشارەکانیان بۆ سەر دەسەڵات زیادکردووە بۆ بە تیرۆرس ناساندنی گروپەکە.

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار
پێشت نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار
ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانن
دواتر ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانن
ەیوەندیدار