سودانی بڕیارێكی بۆ شەهیدانی خۆپیشاندانەكەی كەركوك دەركرد



 

لەسەر داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە خۆپشاندانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی كەركوك-دا شەهیدكران، مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، لەسەر داوای یەكێتی و نوێنەرەكانی لە حكومەت و پەرلەمانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی كەركوكەوە بوونە قوربانی مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت.

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركوك-ەوە، هەریەك لە (هاوكار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد، حوسێن سابیر) شەهیدكران، كە سەرجەمیان كادری سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون و هۆكاری ئاڵۆزییەكانیش ململانێی سیاسی و گرتنی ڕێگی نێوان هەولێر و كەركوك بوو لەلایەن بەشێكی هێزە عەرەبی و توركمانییەكانەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش بڕیاری داوە شەهیدانی خۆپیشاندانەكەی كەركوك وەك شەهید تۆمار بكرێن لەلایەن وەزارەتی شەهیدانی هەرێمەوە.

چارەنووسی هونەرمەند شیروان عەبدوڵا ئاشكرابوو
پێشت چارەنووسی هونەرمەند شیروان عەبدوڵا ئاشكرابوو
“هاتنی مووچە وەك چیرۆكی مێرولەی لێهاتووە هیچكات كۆتایی نایەت”
دواتر “هاتنی مووچە وەك چیرۆكی مێرولەی لێهاتووە هیچكات كۆتایی نایەت”
ەیوەندیدار