پزیشکانی ددان سکاڵا لە دژی وەزیری تەندروستی تۆماردەکەن



پزیشکانی ددان بەهۆی دانەمەزراندن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هۆشداری دەدەن و سکاڵای یاسایی لەسەر وەزیری تەندروستی تۆماردەکەن.

ماوەی حەوت ساڵە دامەزراندن بۆ پزیشکانی ددان ڕاگیراوە، بەهۆی دانەمەزراندنیان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکدا نوێنەری پزیشکانی ددان هۆشداریان بە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، ئەوان چەندین جار لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەگەرێکی دامەزراندن نییە.

بەپێی وتەی د.سەنگەر سەرچڵ، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکانی پزیشکانی کوردستان، لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوەکان بە وەزیری تەندروستی دراوە، بەڵام وەزیر ئامادەنییە لیستەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.

ئەوەشیان خستەڕوو، کە دانەمەزراندنی ئەو دەرچووانە بێ هیوای لەنێو پزیشکانی ددان دروستکردووە، داوادەکەن حکوومەت وەڵامیان بداتەوە و ئەو دەرچوانەی کۆلێژی پزیشکی ددان دابمەزرێنێت.

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هەزار پزیشکی ددان هەیە، کە دانەمەزراون، چەندین جار داوای دامەزراندنیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

هاتووچۆ بۆ ڕێگای كەلار هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات
پێشت هاتووچۆ بۆ ڕێگای كەلار هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار