نرخی دۆلار بەرزبووەوە



جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و هۆكارەكەشی بۆ كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 197 ملیۆن و 727 هەزار و 483 دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە تەنها 25 ملیۆن و 370 هەزار دۆلاری بە نەختینەیی بووە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخەكەی گەیشتە 154 هەزار و 500 دینار.

ڕاشیگەیاند، لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار بوو، بەڵام دوانیوەڕۆ 500 دیناری دیكە چووە سەر نرخەكەی.

سەرەڕای چەندین ڕێكاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار، بەلام بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر بە دیناری عێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و تا ئێستا حكومەتی عێراق بەڵێنەكەی نەبردۆتەسەر بۆ دابەزاندنی نرخەكەی بۆ نزیك لە نرخی فەرمی.

پزیشکانی ددان سکاڵا لە دژی وەزیری تەندروستی تۆماردەکەن
پێشت پزیشکانی ددان سکاڵا لە دژی وەزیری تەندروستی تۆماردەکەن
قودسی عەرەبی: “قودسی كوردستان” لە شەڕێكی ناوخۆیی ڕزگاری بوو
دواتر قودسی عەرەبی: “قودسی كوردستان” لە شەڕێكی ناوخۆیی ڕزگاری بوو
ەیوەندیدار