تەرمی منداڵە خنکاوەکەی چەمچەماڵ دۆزرایەوە



رۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لە نێوان گوندەکانی بۆگد و کانی بی لە سنووری گۆپتەپەی کۆیەلە زێی بچووک خنکا.

شەهرام سامی خەڵکی چەمەچەماڵە و بە مەبەستی کات بەسەربردن لەگەڵ خێزانەکەی چووبوونە ئەو شوێنە، بەڵام شەهرام  کەوتە ناو ئاوی زێی بچووک و خنکا.

سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کۆیە و هاووڵاتیان ماوەی شەش ڕۆژە سەقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی ئەو منداڵە، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی لەلایەن تیمێکی مەلەوانی تەق تەق لە گوندی ئەلیاسە سوور لە نزیک کانی بی، لە گۆپتەپە دۆزرایەوە.

 

هەڵاوسان لە تورکیا بەرزتر بووە و بەهای لیرەش دابەزی
پێشت هەڵاوسان لە تورکیا بەرزتر بووە و بەهای لیرەش دابەزی
دژە تیرۆری عێراق بەرپرسی تەقەمەنییەکانی داعشی لە هەولێر دەستگیر کرد
دواتر دژە تیرۆری عێراق بەرپرسی تەقەمەنییەکانی داعشی لە هەولێر دەستگیر کرد
ەیوەندیدار