هەڵاوسان لە تورکیا بەرزتر بووە و بەهای لیرەش دابەزی



بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە تورکیا و دابەزینی لیرە بەردەوامە، وەزارەتی بازرگانی وڵاتەکەش لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی مانگی ڕابردوو ئاشکرای کرد، عێراق لە پلەی سێیەم ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین بەرهەمیان بۆ هەناردە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی تورکیا، ئاماری بازرگانیی دەرەکی کاتیی بۆ مانگی ئاب بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە هەناردەی وڵاتەکە لە مانگی ئابدا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو سەدا ١،٦ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢١ ملیار و ٦١٩ ملیۆن دۆلار، هاوردە سەدا ٦،٣ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ٣٠ ملیار و ٤٩٤ ملیۆن دۆلار.

مانگی ڕابردوو، قەبارەی بازرگانی دەرەکی سەدا ٣،٢ دابەزیوە و ٥٢ ملیار و ١١٤ ملیۆن دۆلار بووە. کورتهێنانی بازرگانیی دەرەکیش لەم ماوەیەدا سەدا ٢١،٢ کەمی کردووە و هەشت ملیار و ٨٧٥ ملیۆن دۆلار بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە مانگی ئابدا زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بووە بە بەڕی یەک ملیار و ٧٨٣ ملیۆن دۆلار، پاشان ئەمریکا کە بەبڕی یەک ملیار و ٣٢٢ ملیۆن دۆلار هەناردەی بۆ کردووە دوای ئەویش عێراق لە پلەی سێیەمدایە کە بەبڕی یەک ملیار و ٩١ ملیۆن دۆلار هەناردەی بۆ کردووە.

هەر بە پێی ئامارە فەرمییەکان هەڵئاوسان لە تورکیا بۆ مانگی ئاب بە ڕێژەی لەسەدا ٩.٠٩ بەرزبوویەوە و لەسەر ئاستی ساڵ گەیشتە ٥٨.٩٤ لەسەد.

لایخۆشیەوە محەمەد شیمشەک وەزیری ئابوری تورکیا ڕایگەیاند، لە قۆناغی گوزار داین. ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵئاوسان و دابەزاندنی ئەنجامی دەدەین.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو داتایانەش بەهای لیرەی تورکی دابەزی و نرخی 100 دۆلار بۆ دوو هەزار و 677 لیرە بەرزبووەوە.

 

دوا قسەکانی جەلیل زەنگەنە… جەلیل زەنگەنە چی وت؟؟
پێشت دوا قسەکانی جەلیل زەنگەنە… جەلیل زەنگەنە چی وت؟؟
تەرمی منداڵە خنکاوەکەی چەمچەماڵ دۆزرایەوە
دواتر تەرمی منداڵە خنکاوەکەی چەمچەماڵ دۆزرایەوە
ەیوەندیدار