چوار ڕاوچی دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوورى مێرگەپان چوار هاووڵاتى بەتۆمەتى ڕاوکردن دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایتیدا هاتووە، ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مافیان هەیە بە ئازادى بژین، بەڵام هەندێک لە هاوڵاتیان بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتى و لە پێناو حەزو ئارەزووى تایبەتى خۆیان سەرقاڵى قڕکردنى ئاژەڵ و باڵندە کێویەکانن، بۆ ئەو مەبەستە لە سنوورى مێرگەپان چوار هاووڵاتى دەستگیرکران .

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری بە بڕیاری ئەفسەری بنکە، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیبسى دارستانى مێرگەپان دەرچوونێکیان ئەنجامدا بۆ سنووری ناحیەی سورداش لەگوندی “شێخ زەینەڵ”، لەئەنجامدا توانیان چوار هاووڵاتی بەگومانی ڕاوکردن دەستگیربکەن، هاوکات توانرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگیرێت.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

هەشتەم دەروازەی سنووری لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە
پێشت هەشتەم دەروازەی سنووری لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە
چەند خۆراکێک لە پزیشک دوورتدەخاتەوە
دواتر چەند خۆراکێک لە پزیشک دوورتدەخاتەوە
ەیوەندیدار