بافڵ تاڵەبانی دوو بەڵێن بە کەسوکاری قوربانییانی خۆپیشاندانەکەی کەرکوك دەدات



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڵێنی بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانە دەدات کە تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی کەرکوك کرد و ئامادەییش بۆ گرتنەبەری هەر ڕێکارێک بۆ چارەسەری بریندارەکان دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی کەرکوك کرد و ڕایگەیاند، “دڵنیاتان دەکەم تاوانبارانی ئەم رووداوە دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانتان ناکات”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی یەکێتی
بەڕێزان کەسوکاری شەھیدانی دەستی رەش و غەدر (کاک ھاوکار، کاک سەمەد، کاک حسێن و کاک ھەڤاڵ)
‎شەھیدبوون و رژانی خوێنی رۆڵەکانتان لەپێناو بەدەستھێنانی مافەکانیان لەدڵەوە نیگەرانیکردم. دڵمان لەگەڵ ئێوەیە و ھاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتانم.
‎دڵنیاتان دەکەم تاوانبارانی ئەم رووداوە دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانتان ناکات.
‎رۆحی شەھیدان شادبێت و خوای گەورە سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت، ھیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و ھەموو رێکارێکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی براکانمان لە کەرکوک دەگرینەبەر.
‎برا و دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئۆکراینا: ڕووسیا ژێرخانی بەندەری ناوچەی ئۆدیسای بۆردومان کرد
پێشت ئۆکراینا: ڕووسیا ژێرخانی بەندەری ناوچەی ئۆدیسای بۆردومان کرد
کورد و هەرێمی کوردستان لەبەردەم سی ڕۆژی سەختی مانگی ئەیلولدا
دواتر کورد و هەرێمی کوردستان لەبەردەم سی ڕۆژی سەختی مانگی ئەیلولدا
ەیوەندیدار