سەرکردەیەکی کورد ئێران و سوریا تۆمەتبار دەکات بەوشەڕەی لە ڕۆئاوا هەڵگیرساوە



ئێلهام ئەحمەد، سەرۆکی جێبەجێکاری “ئەنجومەنی دیموکراتی سوریا”، باڵی سیاسی “هێزەکانی سوریای دیموکرات” ڕایگەیاند، ئەو پێکدادانانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لادێکانی پارێزگای دێرەزۆر ڕوودەدەن، بێ پلان نییە، و بەڵگەیان هەیە لەسەر تێوەگلانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و حکومەتی سوریا کە هاوکاری تێکدانی دۆخی ئەو ناوچانە دەکەن.

هێزەکانی “هەسەدە” قەدەغەی هاتوچۆیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر سەپاند و ئەمڕۆ شەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئارامی ئەو ناوچانە و بەرپابوونی شەڕ.

ئیلهام ئەحمەد لەتۆری کۆمەلایەتی ئێکس نوسینێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،”بەداخەوە ئەم شەڕە بێ پلانی دەرەکی نییە و بەڵگەمان هەیە کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوریا تێوەگلاون و ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ئەو ناوچانەو کاری نایاساییە لەناوچەکەدا،هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە ئەو وەک سەرکردەیەک لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ( مسد )، ئەرکی ئەوانە تیشک بخەنە سەر ئەو خاڵانەی کەبوونەتە هۆی هەڵگیرسانی شەرەکە و تێکدانی ئارامی ناوچەکە.

لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا ئیلهام ئاماژە بەوەدەدات،”زۆر گرنگە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی و هێزەکانی ناوچەکە لەوە تیبگەن، کە ئێران و ڕژێمی ئەسەد مەبەستیانە وای نیشان بدەن کە ئەم ڕووداوانە هۆکاری ناکۆکی نیوان کوردەکان و عەرەبەکانی ناوجەکەن و ئەوان ناکۆکی گەورەیان هەیە، ئەمانەش بۆ لادانی سەرنجەکانە لەسەر ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژیانەی کە سوپای سوریا لەو ناوچانە دەیکەن.

هاوکات زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن ئێران و سوریا ڕێککەوتون و دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەناوجەکە بکشێنەوە تاوەک و گۆرەپانەکە بۆ خۆیان واڵابێت.

لەدوای گرژیی و ئالۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕۆژئاوا، ئەمە یەکەم جارە و بەفەرمی سەرکردەیەکی کورد پەنجەی تۆمەتی ئاشکرا بۆ ئێران و سوریا دریژ بکات و بەراستەخۆ تۆمەتباریان دەکات بە تێوەگلان لەو شەرە.

خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوامی فەرمانگە و خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە
پێشت خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوامی فەرمانگە و خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە
پڕۆژەی ئاوی ئیفرازى چوار بۆ هەولێر جێبەجێ دەکرێت
دواتر پڕۆژەی ئاوی ئیفرازى چوار بۆ هەولێر جێبەجێ دەکرێت
ەیوەندیدار