پڕۆژەی ئاوی ئیفرازى چوار بۆ هەولێر جێبەجێ دەکرێت



ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەمیانی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی گردەڕەشەی گەورە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پرۆژەی ئیفرازی ئاوی چواری هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە وەرزی هاویندا هاووڵاتییان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، لەوانەش لە بەشێکی هەولێر تووشی گرفتی کەمیی ئاو دەبنەوە،بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، قسە لەبارەی دەستپێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئیفراز چوار دەکرێت کە بڕیار بوو کۆمپانیای بای وۆتەری بەریتانی جێبەجێی بکات، بەڵام بەهۆی دۆخی دارایی لە ساڵانی رابردوودا جێبەجێکردنی پرۆژەکە دواکەوت.

پارێزگاری هەولێر لەباری کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە ڕایگەیاند، “ئێستا لەگەڵ سندووقی قەرزی سعودیە لە گفتوگۆداین و گفتوگۆکانیش بە باشی بەڕێوەچوون. ماوەی چوار رۆژە داواکارییەکە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەوەی ئاراستەی لیژنەی هاوئاهەنگیی نێوان سعودیە و عێراق بکرێت.”

ئومێد خۆشناودەشڵێت، ئەگەر لەو رێگەیەشەوە سەرکەوتوو نەبوون، بە هەر جۆرێکی دیکە بێت پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت، ”

لە هەولێر رۆژانە 575 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بەرهەمدەهێندرێت کە زۆرینەی لە رێگەی بیرەوەیە و بەشێکیشی لە رێگەی ئیفرازەکانەوەیە، کە سێ ئیفرازن، ئەوپڕۆژەیە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و ڕەنگە هەموو گرفتەکانی ئاوی هەولێر چارەسەر بکات.

سەرکردەیەکی کورد ئێران و سوریا تۆمەتبار دەکات بەوشەڕەی لە ڕۆئاوا هەڵگیرساوە
پێشت سەرکردەیەکی کورد ئێران و سوریا تۆمەتبار دەکات بەوشەڕەی لە ڕۆئاوا هەڵگیرساوە
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار