مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت



مووچەی لیوا هاوبەشەكان ئامادەكراوە و بڕیارە لە دوو ڕۆژی ئایندەدا دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكان ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە و پارەكە تایبەتە بە مووچەی مانگی ئاب و چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

سەبارەت بە مووچەخۆرانی دیكەی هەرێم، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، تائێستا مووچەی مانگی تەمموز دابەشنەكراوە و هیچ ئاسۆیەكیش لەبارەی دابەشكردنی بەمزوانە لەئارادا نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم حکومەت زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری پێویستە، بەڵام سەرەتای مانگی ڕابردوو حكومەتی ناوەند تەنها ٥٩٨ ملیار دیناری ڕەوانە کرد.

بەرپرسان و چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوەدەکەن، هەرێمی كوردستان لە بەردەم مەترسیی گەورەدایە و تادێت پێگەی ڕوو لە لاوازی زیاتر دەكات.

هاوڵاتییان و مووچەخۆران سەرەڕای ئەوەی مووچەی مانگانەیان پێنادرێت، باج، رسومات و كرێی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك كارەبایان لەسەر زیادكراوە، لە بەرامبەریشدا كەسانی ناڕازی بە بیانووی جیاجیا ڕووبەڕووی گرتن و ئەشكەنجە دەكرێنەوە.

١١ دیاردەی گەردوونی، لەم مانگەدا ڕوو دەدەن
پێشت ١١ دیاردەی گەردوونی، لەم مانگەدا ڕوو دەدەن
سوودانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی شەلامچە دانا
دواتر سوودانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی ھێڵی ئاسنینی لە دەروازەی شەلامچە دانا
ەیوەندیدار