١١ دیاردەی گەردوونی، لەم مانگەدا ڕوو دەدەن



بە درێژایی ڕۆژانی مانگی ئەیلول، کۆمەڵێک دیاردەی گەردوونی لە ئاسماندا دەبینرێن کە زۆر بە ڕوونی لە چەندین ناوچەی جیهاندا دیاردەکان بەدی دەکرێن.

 

دکتۆر ئەشرەف تادرۆس، مامۆستای بواری گەردوونناسی، لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسر ڕایگەیاندووە، بەپێی پیشبینییەکان لەبارەی سامڵی ئاسمان و نەبوونی هەور و ڕوونی بەرگەهەوا چاودێریکردنی دیاردە گەردوونیەکان ئاسان دەبن و زۆرێک لە هاووڵاتیان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەتوانن بیانبینن.

 

باشترین شوێنەکان کە دەتوانرێت دیاردە گەردوونییەکانی مانگی ئەیلولیان تێدا ببینرێت بریتین لە کێڵگەکان، کەناراوەکان، بیابانەکان و شاخەکان.

 

بەپێی وتەی ئەو شارەزایەی بواری گەردوونی لەم مانگەدا جیهان شاهیدی ١١ دیاردەی گەردوونی دەبێت کە بەم شێوەیەن:

یەکگرتنی مانگ و هەسارەی موشتەری لە ڕۆژی ٤ی مانگ.

یەکگرتنی مانگ لەگەڵ پۆلی ئەستێرەکانی پلیادس لە ٥ی مانگ.

یەکگرتنی مانگ لەگەڵ ئەستێرەی پۆلۆکس لە ١٠ی مانگ.

لەدایک بوونی مانگی نوێ لە ١٥ی مانگ

– دیاردەی مانگ و سپایک، کە تێیدا مانگ پەیوەستە بە ئەستێرەی سپایکا لە ڕۆژی ١٧ی مانگ

بەرامبەر وەستانی هەسارەی نپتونی لەگەڵ خۆر لە ١٩ی مانگ.

یەکگرتنی مانگ لەگەڵ ئەستێرەی ئەنتاریس لە ٢١ی مانگ.

کشانی عەتارد لە ٢٢ی مانگ.

هاوسەنگی وەرزەکان  لە پاییزدا دەبێت و ٢٣ مانگ دەستپێکی وەرزی پایزی ئەمساڵە.

یەکگرتنی مانگ لەگەڵ زوحەل لە ٢٧ی مانگدا.

دەرکەوتنی مانگی پڕ لە ٢٩ی مانگ.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا
مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
دواتر مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار