بەم گەرمایە و لە سەمونخانەش ئیش بکەیت



تیشکی خۆر تاقەت پڕوکێنە، پلەکانی گەرما سەرو ٤٥ پلەی سلیزییە، بەڵام نانەواخانە و سەمونخانەکان پلەی گەرمای فڕن و تەنورەکانیان ٣٠٠ پلەی سلیزیە.

فڕنەکان لە زستاندا شوێنێکی باش و گەرموگوڕن، بەڵام بۆ هاوین بە پێچەوانەوە ناخۆش و ماندووکەرن، ئەو وەستا و شاگردانەی لە سەمونخانە و نانەواخانەکاندا کاردەکەن بە درێژای ڕۆژ گیانیان لە ئارەق هەڵدەکشێت.

فڕنی سەمونەکان لە کاتژمێر یەکی شەوەوە تا هەشتی ئێوارە کاردەکات، پلەی گەرمیش بۆ بژراندنی سەمونەکان ٢٨٠ پلەی سلیزیە، بوخاریش بۆ هەڵهاتنی سەمونەکان پێش برژان سەرو ١٥٠ پلەی سلیزیە.

هێمن قادر، وەستایە لە سەمونخانەیەی (دێکان) لە شەقامی سابونکەران، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٧ بەیانییەوە تا ٨ شەو کاردەکەن، تەنها شوێنی سەمونخانەکەیان بەردەم هەوای موبەریدەکەیانە. هێمن، دەڵێت لە سەمونخانە پێشی فڕن و بوخارەکە زۆر گەرمن، لە ماوەی یەک خولەکدا هەموو گیانیان دەبێتە ئارەق، لە نیو کاتژمێر سێ بۆ چوار جار دەچێتە ناو بوخارەکەوە.

هاورن محەمەد، کارەکەی لەبەردەم فڕنی سەمونەکەدایە، پلەی گەرمی فڕنەکەش بۆ برژانی سەمونەکان ٢٨٥پلەی سلیزیە، وەک خۆی دەڵێت،’تۆزێکی ماوە بۆ توانەوە،” هەرچەندە موبەریدەش هەیە، بەڵام گەرمای فڕنەکە بەسەر هەوای موبەریدەکەدا زاڵە”.

پیرمەسور، شوێنی گەیشتن بە ڕازەکان
پێشت پیرمەسور، شوێنی گەیشتن بە ڕازەکان
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانییەوە
دواتر ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانییەوە
ەیوەندیدار